خۆزگە دەستی ئێوەش بۆنی ریحانەی لێدەهات

عەقڵیەتی خێڵەكی و خۆبەزلزان، هەمیشە خۆی لە سەرووی گەل دەبینێتەوە، لەو سیستمە خێڵەكیی لوت لەحەوایە، كرێكار، جوتیار، دوكاندار، سەوزەفرۆش، خاوەن پیشە، كە كوڵەكەی بەڕێوەبردنی ئەم كۆمەڵگەیەن، بە نزم تەماشا دەكرێن، ئەمە ئەو عەقڵیەتەیە، كە بە هەموو فامێكیەوە، پێیوایە ئەوانی مشەخۆر، لە رەنجبەرێك، كاسبكارێك، ئەوەی بە ئارەقەی ناوچەوانی خۆی پاروویەكی پڕ كەرامەت بۆ منداڵەكانی پەیدا دەكات، باڵاترن!

ئاری؛ دەزانیت تۆ دەبێت نانێ بخۆی و دوان بكەیتە سەدەقە سەری حیزبەكەت؟! چونكە ئەگەر پێشەی ئیرتزاقی حیزبیت نەبوایە، لە برسا دەمردی، لەبەر ئەوەی سەوزەفرۆشێك زۆر لەوە سەربەرزترە كەسێكی وەكو تۆ بە شاگرد رابگرێت!

دەزانیت ئەگەر رۆژێك سەوزەفرۆشەكان دیار نەبن، كەموكوڕیەك لە خوانەكانماندا دروست دەكات، بەڵام ئەگەر ئێوە نەبن خوانی كورد پڕ لە بەركەت دەبێت؟! بۆیە:

خۆزگە سەوزەفرۆش بوونایە، نەك تاڵانفرۆشی نەوت.

لەم وڵات فرۆشیەدا، لەم ئایندە فڕۆشیەدا، شانازیە بۆ هەر كەسێك تۆ پێی بڵێی سەوزەفرۆش یان پێی بڵێی زمانحاڵی سەوزە فرۆش و رەنجدەران، تێگەیشتنیش لە موعاناتی سەوزەفرۆش پیاوی خۆی دەوێ، چونكە سەوزە فرۆشەكان دەستیان سەوزە بە رزقی حەڵاڵ كە ئێوە نایزانن چییە!

خۆزگە دەستی ئێوەش بۆنی ریحانەی لێدەهات نەك بۆنی نەوت.

بورهان حاجی سلێمان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا