کێ لە‌هەڵبژاردن و کەوتن دەترسێت؟؟

(تۆنی بلێر) سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا وتەیەکی ھەیە سەبارەت بەسیاسەت و ژیانی سیاسی پارتە سیاسیەکان دە‌ڵێت؛ سەردەمی سیاسی بۆ سیاسەتمدار سێ قۆناغە
یەکەم پێتوایە هیچ نازانی..

دووەم پێتوایە هەموو شتێک دەزانی.

سێھە‌‌م ‌‎دەزانی كە‌ چی دەزانی و چی نازانی و‌ دەبێ چی بكە‌یت و نابێت چی بكە‌یت.

مە‌ترسیە‌ گەورەکە ئە‌وە‌یە‌ كە‌ سیاسەتمەدار یان پارتی سیاسی لەقۆناغی دووە‌مدا بوەستێت و بلكێت و گیربخواو پێیوابێت ھە‌موو شتێک دە‌زانێت و ئاساییە هەرچییەکی بوێت بیکات و بیڵێت و ئەوەی لەخۆیەوە نەهاتبێت، تاڵ و بەتاڵ بێت..

پارتی ڕێک لەقۆناغی دووە‌مدایەو گەر بۆی بکرێت و بچێتە سەر، ھە‌موو ژیانی سیاسی کۆمەڵانی خەڵک و حزبەکانی تریش بە‌و سە‌ردە‌مە‌وە‌ دەلكێنێت و گیرۆدە دەکات‌، پێیی وایە هەمووشتێک دەزانێت، ھە‌موو شتێک دەبێت هەر خۆی بیكات، لەکاتێکدا هەمووان شایەدی ئەو حوکمڕانێتیە چەوت و هەڵەورەن کە پارتی ئێستا پێیدا تێ دەپەڕێت و دە‌یكات.
‌‎

كاتێک‌ سەرخان و ژێرخانێکی وێران دەبینیت، کاتێک فەرامۆشکردنی وەبەرهێنان دەبینیت، کاتێک سیستمی پەروەردە بەمەبەست سست و پە‌ك دەخرێت‌ و ڕاگەیاندن بەلاڕێدا دەبرێت و کار لەسەر چەواشەکردنی کۆمەڵگەو تێکدانی شیرازەی خێزانی کوردەواری دەکرێت، ئەوە جگە لەدروستکردنی قەیران بەدوای قەیرانی قورسترداو زیاتر بوونی تاوان و تۆڵە لەبری حوکمی دادگاو یاسا، دروست لەهۆکارەکان تێدەگەیت و حکومەتێکی شکستخواردوو دەبینیت.
‌‎

کارو ئامانجی تیمی پارتی لەکابینەی نۆھەمی حکومەت ئاشکرا بووە، نەدوو ئیدارەییی و رێز نەگرتن لەزۆنی سەوز، بووە بەکۆیلەی و کلکایەتی بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەسامانی وڵاتەکە سەماو ئاهەنگ دەگێڕن، پارتییان کردوە بەو پارتییەی بەتەواوەتی لەهۆش خۆی بچێت، ئەو پارتییەی بەھۆی ساختەکاریی لەھەڵبژاردنەکان و بەکارھێنانی جۆرەھا میکانیزمی ساختەکردن و سوود وەرگرتن لەیاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەجۆرێک دانراوە دەرفەت بدات بەھێزێکی وەک پارتی بۆ سوودی خۆی بەکاری بهێنێت و زۆرینەیەکی ناڕاستەقینەی لەپەرلەمان و دواتریش لە‌حکومەتی ھەرێمدا پێ مسۆگەر بکات!!

لێرەدا دە‌پرسم، ئایا ئەم هەموو نادادی و چەق بەستوییەی پارتی دەیکات، ئیتر دەبێت کێ ترسی کەوتنی لەهەڵبژاردن ھە‌بێت؟

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھێزێکی خاوەن پێگەی گەورەی مێژویی و سیاسی و جەماوەرییە، کە رابەرایەتیی نیشتمانی و جەماوەرێکی بەرفراوان و ھێزێکی سەربازیی گەورە دەکات لەھەرێمدا، ھێزێکی خاوەن کاریگەریی ناوخۆیی و ئیقلیمی و حساب بۆ کراوی نێودەوڵەتییە، ھێزێک کەخاوەنی ئەم پێگە بەھێزە بێت و خاوەنی زیاتر لە20 ھەزار شەھید بێت، ھە‌رگیز ترسی‌ لە‌ھیچ سە‌ردە‌مێك و‌ لە‌ھیچ ھە‌ڵبژاردنێك نابێت.

بنار محەمەد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا