ئەستێرەی یەکەمی بارسەلۆنا لیۆ مێسی نیشانەکانی چوون بۆ پاریسی تێدا دەرکەوت .
پێگەی قەتەر یەوم بڵاویکردوە مێسی فێلایەکی لە پاریس کریوە ئەمەش وەک ئامادەکاریەکە تا ئەوەی ئەستێرە ئەرژەنتینێکە رووبکاتە یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا .
مێسی کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت ناوبراو دەتوانێت بەخۆرایی ڕووبکاتە هەر یانەیەک کە بیەوێت .