هەولێرو زەورا لە دواین یاری خولی نایابی عێراق رووبەڕووی یەكدەبنەوە

بڕیارە كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوایین وێستگەی خولی نایابی عێراق هەردوو یانەی هەولێرو زەورا رووبەڕووی یەك ببنەوە.

یارییەكە لە یاریگای فڕانسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت و تێیدا هەردوولا دەیانەوێت سەركەوتن بەدەستهبێنێتن بەتایبەت یانەی زەورا، چونكە بەو بردنەوەیە بلیتی گەشتن بە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بەدەستدەهێنێت.

هەرچی یانەی هەولێر لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵدا ئاستێكی مامناوەندی پیشاندا، بەشێوەیەك لە 7 یاری رابردوویدا تەنیا لە یارییەكدا تووشی شكست بووە، ئێستا یانەی هەولێر 42 خاڵی هەیە و لە پلەی دوازدەمی ریزبەندی خولەكەدایە.

هاوكات یانەی زەورا لە ئێستادا خاوەنی 77 خاڵەو چاوی لەوەیە بردنەوە بەدەستبهێنێت بۆئەوەی پلەی دووەمی خولەكە مسۆگەر بكات و لەو رێگەیەشەوە بلیتی بەشداریكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا مسۆگەر بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا