كاڤانی و بەنفیكا ڕێكەوتنیان هەڵوەشاندەوە

پۆڵەتیك: وەرزش

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یانەی بەنفیكای پرتوگالی و ئیدیسۆن كاڤانی ئۆرەگوایی ڕێكەوتن لە سەر ئەوەی هێرشبەرە ناوازەكە ڕوو لە یانە سورەكەی پرتوگال بكات ئەمڕۆ بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی نێوانیان ڕاگەیەندرا.

ڕۆژنامەی لیكیب ی فەڕەنسی بڵاوی كردەوە: ئەگەر چی بۆندی ئیدیسۆن كاڤانی لەگەڵ یانەی بەنفیكا واژوو كرا و ڕێكەوتن كە یاریزانەكە بۆ ماوەی 2 ساڵ لە ڕیزەكانی بازە سورەكە یاری بكات، بەڵام ئەمڕۆ هەردوولا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتن لە سەر بۆندەكەیاندا بەمەش ئیدی جارێكی تر كاڤانی ئازاد دەبێتەوە لەوەی كە بە حەزی خۆی بیەوێت بۆ كوێ‌ بڕوات نزیكترین جێگەش كە لە مانگی كانونی دووەمی ڕابردۆوە چاوی لە سەر كاڤانی بوو یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و دیێگۆ سیمۆنی ڕاهێنەرێتی، بەڵام ئەویش دەبێت یەكێك لە هێرشبەرەكانی بفرۆشێت تا شوێنێك بۆ كاڤانی بكاتەوە ئینجا دەتوانێت پەلكێشی بكات هەروەك مووچەی داوا كراو لە لایەن هێرشبەرەكەوە بەرزە یانەكەش دەیەوێت لە سەر ئەوەش ڕێك بكەون لەگەڵی تا بتوانن بە بێ‌ كێشە بیگوازنەوە ڕیزەكانی ڕۆخی بلانكۆس.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا