پەیوەندی نێوان پێریز و زێدان تەقەی تێکەوت

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردوە پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەزێدانی ڕاگەیاندوە گەر ئەمساڵ نازناو بەدەست نەهێنێت دوور دەخرێتەوە لە پۆستەکەی .

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی ئەی بی ئیس بڵاویکردۆتەوە مەرجی مانەوەی زێدان بەندە بە بەدەستهێنانی لا لیگای ئسپانیا ، ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەش کردوە ڕاستە زیدان لە ئێستادا گرنگە بۆ بونیاند نانەوەی ریاڵێکی نوێ بەڵام پێرێز واز لەو سیاسەتە ناهێنیت هەر ڕاهینەرێک لە کۆتایی وەرز نەتوانێت نازناو ببات ئەوە لە یانەکە دووری دەخاتەوە .

 

بۆ وەبیر‌‌هێنانەوە زێدان لە جامی ئیسپانیا و جامی شا ماڵئاوایی کردوە لە ئێستادا هەموو سەرنجێکی مەدریدیەکان لەسەر لا لیگا و یانە پاڵەوانەکان بەندە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا