دۆن ڕێبەرایەتی خانمە پیرەكەی كرد بۆ بردنەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێش بەڕێوەچوونی یارییە لوتكەكەی ئەمشەوی نێوان ناپۆلی و میلانی پێشەنگ دوا یاری شەوی شەممە یۆڤییەكەی دۆن ئەنجامی داو بردنەوەی بەرامبەر بە كالیاری تۆمار كرد بە 2 گۆڵی دۆن كریس كە توانی نماییشە مەزنەكانی بەردەوامی پێ‌ بدات و یانەكەی بكاتەوە خاوەنی بردنەوە.

ئەمشەویش لە دوا یاری هەفتەكەدا ناپۆلی لە سەر یاریگای سان پاولۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی میلانی پێشەنگی خولەكە دەكات و هەردوو یانە هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە تا 3 خاڵی یارییەكە دەستەبەر بكەن بەو پێیەی میلان باشترین ئاست پێشكەش دەكات و ناپۆلیش بە هەمان شێوە لەگەڵ گاتۆزۆ هەموو هەوڵەكانی دەدات تا بردنەوە بەرامبەر یانە دێرینەكەی گاتۆزۆ خۆی تۆمار بكەن.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
كرۆتۆنی 0 X لاسیۆ 2
سبیزیا 0 X ئەتەڵانتا 0
یۆڤنتۆس 2 X كالیاری 0

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
فیرۆنتینا X بینفینتۆ
ئینتەر X تۆرینۆ
ڕۆما X پارما
سامبادۆریا X بۆلۆنیا
فیرۆنا X ساسۆلۆ
ئۆدینێزی X جەنەوا
ناپۆلی X میلان                 سەعات 10.45 ی شەو

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا