چەند داتایەك لە سەر كلاسیكۆى ئەڵمانیا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەعات 8.30 بە كاتی كوردستان یاری لوتكەی كلاسیكۆی وڵاتی ئەڵمانیا و خولی بۆندزلیگا لە نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوە بچێت.

یارییەكە لوتكەی گەڕی 7 ی خولی تۆپی پێی پلە یەكەكانی وڵاتی ئەڵمانیایە و لە سەر یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك یاریگای تایبەتی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوە دەچێت.

پێش بەڕێوەچوونی یارییەكەی ئەمشەو هەردوو یانە لە لوتكەی ئاستی خۆیاندان و لوتكەی ڕیزبەندی خولی بۆندزلیگایان گرتووە بە 15 خاڵ بۆ هەر یانەیەكیان هەروەك یارییەكە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژ یادی گرتنە دەستی ئەركی ڕاهێنانی یانەی بایرن لە لایەن هازن دیتەر فلیكەوە كە یەكەم یاری ئەو ڕاهێنەرە پار ساڵ پاش دۆڕاندنە گەورەكەی بایرن بەرامبەر فرانكفۆرت بوو كە بە ئەنجامی 5 – 1 دۆڕا ئیدی ئیدارەی یانەكە و نیكۆ كۆڤاج ڕێكەوتن لە سەر هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی نێوانیان و ئەركی ڕاهێنانی یانەكەیان بە شێوەیەكی كاتی دایە دەست هانزی یاریدەدەری ئەویش توانی لە یەكەم یاریدا بەرامبەر بە دۆرتمۆند بردنەوە تۆمار بكات بە ئەنجامی 4 – 0 ئیتر كاروانە زێڕینەكەی لەگەڵ یانەكە دەستی پێ‌ كرد و تا ئێستاش بەردەوامە لە پێشكەش كردنی مەزنترین ئاستی.

لێرەدا چەندان و چەندان ژمارە و داتای تایبەت پێشكەش دەكەین:

1/ ڕووبەڕوو بوونەوەی 103 ی نێوانیانە لە مێژووی بۆندزلیگادا بایرن لە 48 یاری براوە بووە دۆرتمۆند لە 25 یاری دا و 29 یاریش بە یەكسانی بە كۆتا هاتووە لە نێوانیاندا.

2/ هەردوو یانە بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی بۆندزلیگادان بایرن بە جیاوازی 11 گۆڵ و بە 24 گۆڵ لە پێشەنگی دایە بەرامبەر بە 13 گۆڵ بۆ دۆرتمۆند.

3/ لە 7 ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوانیاندا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان بایرن 6 یاری بردۆتەوە دۆرتمۆند 1 یاری.

4/ بایرن لە 8 جاری ڕابردوودا بردنەوەی تۆمار كردووە كاتێك لە پێشەنگی خولەكەدا بووە دواجار كە لە پێشەنگ دا بوو بێت و دۆڕا بێت بەرامبەر بە ڤۆڵڤزبۆرگ بوو لە ساڵی 2015 دا.

5/ یارییەكەی ئەمشەو لە نێوان بەهێ.ترین هێڵی بەرگرییە كە دۆرتمۆندە تەنها 2 گۆڵی بەرامبەر تۆمار كراوە هەروەها بەهێزترین هێڵی هێرشبردن كە بایرنە بە 24 گۆڵ.

6/ بایرن تاكە یانەیە كە لە 19 سەردانی كردن بۆ یاریگای یانەكانی تر توانیویەتی تۆڕی گۆڵیان بهەژێنێت و دەیانەوێت ئەمشەویش بیكەن بە 20 جار و یەكەم جاریش لەم وەرزەدا كە تۆڕی گۆڵی دۆرتمۆند بهەژێنن لە سەر یاریگای خۆی.

7/ دۆرتمۆند قوربانی دەستی هێرشبەرەكەی پێشووی خۆیەتی واتا ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵەندی كە لەگەڵ بایرن لە 21 یاری بەرامبەر دۆرتمۆند 18 گۆڵی لە سەر تۆمار كردوون.

8/ لەوەتەی بەرامبەر هۆفنهایم تووشی دۆڕان هاتووە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو بایرن لە 9 یاری دا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان بردنەوەی لە سەرجەم یارییەكان تۆمار كردووە كە جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر خودی دۆرتمۆند بوو دەشیەوێت ئەمشەو درێژە بە بردنەوەكانی بدات.

9/ هانز فلیك لەوەتەی بۆتە ڕاهێنەری بایرن 3 جار ڕووبەڕووی دۆرتمۆند بۆتەوە لە هەر 3 یارییەكەدا بردنەوەی تۆمار كردووە و یاریزانەكانی توانیویانە 8 گۆڵ لەو 3 یارییە تۆمار بكەن و تەنها 2 گۆڵیان بەرامبەر تۆمار كراوە ئەویش لە جامی سوپەردا بوو.

10/ لوسیان فاڤەر ڕاهێنەری دۆرتمۆند لە 6 كلاسیكۆی پێشوودا ڕێبەرایەتی شێرەكانی ڤێستیڤالنیای كردووە لە 4 یارییان دا تووشی دۆڕان هاتووە تەنها 2 یارییانی بردۆتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا