ئالان حەمەسەعید: پابەندی هەر بڕیارێك دەبین لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بیدات

پۆڵەتیك پرێس:
رۆژی دوو شەممە‌ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو تاوتوێی دۆخی كۆرۆنا و پرۆسەی خوێندن لەناوەندەكانی خوێندن دەكات‌و وەزیری وەروەردەش ئاماژە بەوەدەكات ئەوان پابەندن بەهەر بڕیارێك، كە لیژنەكە دەریدەكات ئەگەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندنیش بێت.

ئالان حمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس لەو بارەوە وتی: ئێمە پابەندین بە هەر بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ناوەندەكانی خوێندن و بەتەنیا خۆمان بڕیار نادەین.

وەزیری پەروەردە وتیشی: داخستنی ناوەندەكانی خوێندن لە دەستی یەك لایەن، یاخود یەك وەزارەتدا نییە، بەڵكو بەكۆدەنگی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری لێدەدرێت، ئەگەر سیاسەتێكی خۆپارێزی بكرێت و بۆ ماوەیەك ناوەندەكانی خوێندن دابخرێت، لەبەر خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی.

ئالان حمەمە سەعید ئەوەشی وت: هەركاتێكیش داوامان لێبكرێت بۆ داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەدڵنیایی بڕیارەكە جێبەجێدەكەین و خۆپاری دەكەین و ئەگەریش ئەوە رووبدات هەر لەبەر رۆشنایی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەرگای ناوەندەكانی خوێند دەكەنەوە .

وەزیری پەرورەدەی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ داخشتنی دەرگای خوێندنگەكان لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیار دەدات، تەنیا لایەنێك بڕیار نادات، بەڵام ئەگەر ئامارەكانی توشبوون روو لەزیادبوون بكات‌و تەندروستی داوامان لێبكات ئەوكاتە بڕیار لەسەر پرسەكە دەدرێت، بۆیە چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەكەین، ئەگەر پێشمان بڵێن بەخۆپارێزی توندترەوە بەردەوامبن ئەوا پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا