فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لە دراوی قورس کەمیکرد و گەیشتە 198 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %6.16 کەمیکرد و گەیشتە 198 ملیۆن و 324 هەزار و 379 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 211 ملیۆن و 575 هەزار و 690 دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا