مەكتەبی سیاسی یەكێتی: ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوكردنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی (2723) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلانی ناوچەكە دەكەین و ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوكردنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان.

باس لەوەش دەكات، نەورۆز كە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی كوردیشە دژی ستەمكاری و هاوكاتە لەگەڵ یادی تاجی سەركەوتنەكانی راپەڕینی ساڵی 1991 ی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە شاری كەركوك. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەكانی گەلەكەماندا ، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەكانی عیراقی فیدراڵدا هەمیشە لەخەبات وتێكۆشان بەردەوام دەبێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان و سڵاو بۆ كەسوكاری شەهیدان و پارێزەرانی دەسكەوت وئازادییەكانی گەلەكەمان دەنێرین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا