چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر واز لە شەکر بهێنیت

پۆڵەتیک پرێس

شەکر وەکو خوێ زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی جەستەی و نەفسی، هەندێک لایان قورسە واز لە شەکر بهێنن، بەڵام وانیە وازهێنان لە شەکر یەکسەر نابێت، بەڵکو دەبێت وردە وردە کەمی بکەیتەوە.

سوودەکانی وازهێنان لە شەکر، هەڵچونت کەم دەبێتەوە و بیرەوەریت بەهێز دەبێت، کێشت کەم دەکات و لێدانی دڵ هاوسەنگ دەبێت، ئەگەری توشبونت بە نەخۆشییەکانی شەکرە، چەوری جگەر و زەهایمەر کەمدەبێتەوە، خەو و مەزاجت باشتر دەبێت، پەستانی خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەبێتەوە، پێست باشتر دەبێت و زیپکە و پەڵە کەمتر دەبێتەوە.

چەند ڕێگایەک بۆ وازهێنان لە شەکر:

-وردە وردە خواردنەوە گازیەکان کەمبکەرەوە هەتا بە تەواوی وازی لێدەهێنیت.
-خواردنی خێرا و بابەتەکانی نان کەم بکەرەوە.
-لەبری شەکر هەنگوین بەکاربهێنە.
-لەبری شیرینی ئەو میوانە بەکاربهێنە کە کاربۆهیدرات و شەکریان کەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا