پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان، کەسانی توشبوو بە نەخۆشییەکە پێویستە ژیان و ژەمە خوراکییەکانیان ڕێکبخەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان چەندین ڕووەک ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات لەناو ئەوانەشدا زەردەچەوە گرنگییەکی زۆری هەیە،زەردەچەوە بۆ بەشێکی زۆری نەخۆشییەکان بەکاردەهێنرێت وەک، سەرمابون، کۆکە و ئازاری لەش، هەروەها لە بواری جوانکاریشدا بەکاردێت.
کاریگەرییەکانی زەردەچەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە:
-بەهێزکردنی بەرگری لەش
ماددە سودبەخش و دژەئۆکسان، دژەمیکرۆبەکان و دژەهەوکردنەکانی ناو زەردەچەوە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات و ڕێگری لە نەخۆسییەکان دەکات بەتایبەتی نەخۆشی شەکرە.
-هاوسەنگکردنی ئەنسۆلین
یارمەتی پەنکریاس دەدات بۆ دروستکردنی ئەنسۆلین، ماددەکانی ناو زەردەچەوە یارمەتی ڕێکخستن و هاوسەنگکردنی ئەنسۆلین دەدات.
-چەوری کەمدەکاتەوە
یەکێک لە هۆکارەکانی شەکرە قەڵەوی یان زۆری کێشە، زەردەچەوە ڕێگری لە چەوری خراپ دەکات و یارمەتی هاوسەنگی کێش دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە.
-ڕێگری لە توشبوون بە ڤایرۆس دەکات
نەخۆشیە ڤایرۆسیەکانی وەکCoxsackie B4 ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەکەم زیاد دەکات، بەڵام تایبەتمەندییەکانی زەردەچەوە ڕێگری توشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریاکان دەکات، ئەمەش چارەسەرێکی دیکەی نەخۆشی شەکرەیە.