خەوتن لە شوێنی ڕووناکدا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی شوێنی خەوتن پێویستە لەڕووی ڕووناکی و پلەی گەرمییەوە لەشوێنی ئاسایی جیاوازبێت، خەوتن لەشوێنی تاریک یان هەبوونی ڕووناکییەکی زۆر کەم باشترە لە شوێنی ڕووناک.

بەپێی ماڵپەڕی” الیوم السابع” خەوتن لەشوێنی ڕووناک کۆمەڵێک زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە ئەوانیش:

-هۆکارێکە بۆئەوەی هەست بە تێری بکەیت و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
-نیگەرانی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات.
-لەکاتی هەستاندا نیشانەی خەواڵوویی و ماندووی زیاتر بە ڕوخسارەوە دیاردەبێت.
-توڕەبوون و هەستیاری زیاددەکات.
-هۆکارێکە بۆ لاوازبوونی بەرگری جەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا