میوە سودبەخش و زیانبەخشەکان بۆ تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئەوەیان خستەڕوو خواردنی میوە لە هەندێک کاتدا لەوانەیە زیان بە لەش بگەیەنن.

یەکێک لە زیانەکان بوونی شەکری فرەکتۆزە کە لەهەموو میوە شیرینەکاندا هەیە، چونکە زیادەڕەوی لە خواردنی ئەو جۆرە شەکرەدا دەبیتە هۆی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.

بۆ ڕێگری کردن لەو شەکرە زیان بەخشانە پێویستە میوەی زۆر پێگەیشتو و نەرم نەخورێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری فرەکتۆزی تێدایە بێگوێدانە جۆری میوەکە، میوە پێنەگەیشتوەکانیش هەندێک کات لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاری، ئەو کەسانەی کێشەی کرداری هەرسیان هەیە، پێویستە ڕێژەی خواردنی میوە کەمبکەنەوە.

پزیشکەکان لیمۆیان جیاکردۆتەوە، لیمۆ ڤیتامین سی و کۆمەڵە ترشێکی بەسودی تێدایە، سوودێکی زۆری هەیە بۆ کەسانی بەتەمەن و ئاسایی، بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی زۆری ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە دەبێت کەمیبکەنەوە، چونکە لیمۆ ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا