بەم ڕێگا سروشتییانە چارەسەری پژمە بکە

پۆڵەتیک پرێس

پژمە یەکێکە لەو دۆخانەی لە وەرزی سەرمادا ژمارەیەکەی زۆر خەڵک بەدەستیەوە دەناڵینن، بە چەند ڕێگایەکی سروشتی و بەبێ بەکارهێنانی دەرمان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و بۆنی دووکەڵ بەیەکێک لە چارەسەرە سروشتییەکان دادەنرێت، چونکە جگەرە و بۆن پژمە زیاددەکەن، ئەو کەسانەی تووشی پژمەی زۆر و بەردەوام دەبن دەتوانن ئەو میوانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی، چونکە بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و توشبوون بە ڤایرۆس و سەرمابوون کەمدەکەنەوە کە هۆکارن بۆ پژمە.

هەڵمژینی هەڵمی ئاوی گەرم بەیەکێک لە چارەسەرە سروشتیە زۆر باشەکان بۆ سەرمابوون دادەنرێت یارمەتی هەناسەدان دەدات و ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی پژمەدا هەیە، هەروەها خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان و خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و پژمە کەمدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا