هۆشدارییه‌ك له‌هاوپه‌یمانی هیواوه‌ له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌

پۆڵەتیك پرێس
تا ئێستا فراكسیۆنە شیعەكانی پەرلەمانی عێراق دەقێكی دیاریكراویان نەداوەتە دەستی شاندی هەرێم تا گفتوگۆی لەبارەوە بكەن، هەنگاوەكانیش بەو ئاقارەدا دەڕۆن كە پرۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدانەوە.

سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی هیوا بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، ئەگەرچی گفتوگۆ و دانووستانەكان بەردەوامە لەسەر ئەو بڕگەیەی ناو پرۆژە یاسای بودجە كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان، بەڵام فراكسیۆنە شیعەكان لە پەرلەمانی عێراق دەقێكی دیاری كراویان نەهێناوە تا لەگەڵ شاندی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی:”ئەگەر هێزە شیعەكان نیازیان هەبێت هاوشێوەی یاسای قەرز مامەڵە لەگەڵ كورد بكەن لە پەرلەماندا، پێناچێت هێزە كوردییەكان وەكو جاری پێشوو هۆڵی پەرلەمان جێبهێڵن”.

سەرچاوەكەی پۆڵه‌تیك جەختی كردەوە له‌وه‌ی، وەكو هاوپەیمانی هیوا ئەگەر بەبێ‌ پشكی كورد پرۆژە یاسای بودجە هێنرایە پەرلەمان هۆڵی پەرلەمان جێناهێڵین، ئەگەر دەنگیش بە پرۆژە یاساكە نەدەین.

هاوپەیمانی هیوا بەچوار مەرج دەنگ بە هەر بڕگەیەكی پرۆژە یاسای بودجە دەدات كە بریتین لەوەی بڕگەكە لەگەڵ دەستوور بگونجێت و بەپێی یاسای ئیدارەدانی دارایی داڕێژرابێت، هه‌روه‌ها مایەی جێبەجێكردن بێت و لەگەڵ بەرژوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بگونجێت، هەربۆیە رادەستكردنی تەواوی دۆسیەی نەوت ئەو مەرجانەی ئێمەی تێدانیە و لەگەڵیدانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا