بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری ئەمڕۆی ئاشکراکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق ئاستی خستنەڕووی دۆلاری ئەمڕۆی راگەیاند کە بڕەکەی نزیەکەی 200 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی 199 ملیۆن و 829 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەکانی عێراقەوە.

لەو بڕە پارەیەش، 162 ملیۆن و 679 هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 37 ملیۆن و 150 هەزار دۆلاریش بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە.

یەکێک لە رێکارەکانی دابەزاندنی دراو کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەیڕەو دەکرێت، داخستنی شوێن و سەنتەرە نافەرمییەکانی فرۆشتنی دۆلارە و حکومەتی عێراق بەچەند یاسایەک، رێگری لە سپیکردنەوە و بازرگانیکردن بە دۆلار دەکات لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا