پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بەمەبەستی پێداچوونەوە بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەماوەی داهاتوو، کۆدەبێتەوە و شارەزایەکی بواری نەوتیش پێشبینی دەکات، کۆمەڵەکە بەردەوامبێت لە سیاسەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.
حەمزە جەواهیری، شارەزای بواری نەوت رایگەیاند، “پێشبینی دەکرێت کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بەردەوامبێت لە سیاسەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە هەر رۆژێکدا بۆ مانگی شوباتی داهاتوو”.
ئەو شارەزایەی بواری نەوت باسی لەوەشکرد، “پشکی عێراق لە زیادکردنی بەرهەمهێنان لە دەوروبەری 40 هەزار بەرمیل نەوتدا دەبێت بۆ هەر رۆژێک”.
وتیشی: پێویست ناکات پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بوەستێنرێت، چونکە خەڵک راهاتووە بە ژیان لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا و رۆشنبیری تەواو لەبارەیەوە بڵاوبووەتەوە بەتایبەتی لەدوای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.