پەرلەمان بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە كۆبونەوەو تاوتوێی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

شیرین ئەمین سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبونەوەكە لەسەر داوای لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان بووەو‌ ئامانج لێی لەنزیكەوە ئاگاداربوون بووە لەهۆكارەكانی جێبەجێنەكردنی هەنگاوەكانی یاسای چاكسازی لەو وەزارەتە.

وتیشی، “رێگری سەرەكی لەبەردەم جێبەجێنەكردنی یاسای چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە یەكەكانی 70 و 80 ی پارتی و یەكێتیە”.

باسی لەوەشكرد، یاسای چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە هیچ هەنگاوێكی دڵخۆشكەری نەناوە بۆ جێبەجێكردن و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش بەراپۆرتێك ئاستەنگەكانی بەردەم یاساكەیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران وپەرلەمان كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆش 13ی نیسان وەزیری پێشمەرگەو فەرماندە باڵاكانی هێزەكانی یەكەی 70و 80 كۆبونەوەو تاوتوێی یاسای چاكسازی و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا