پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جارێكیتر عەرەبە هاوردەكان لە شارۆچكەی هەفتەغار لە سنووری قەزای داقوق، هەوڵیاندا زەوی جووتیارانی كورد بكێڵن، بەهۆی رێگری جووتیارە كوردەكانیش شەڕ لە نێوانیان روویدا و ژمارەیەك جوتیاری كورد بریندار بوون.
ئەمڕۆ جارێكیتر عەرەبە هاوردەكان تراكتۆریان هێناوە و هەوڵیانداوە زەوی جووتیارە كوردەكانی سنووری هەفتەغار بكێڵن، بەڵام جووتیارانی كورد و دانیشتووانی گوندەكان كۆبوونەتەوە و رێگریان لێكردوون و شەڕ لە نێوانیان دروستبووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس جووتیارە عەرەبەكان تەقەیان بەسەر جووتیارانی كورددا كردووە، هەروەها بە دار و بەرد رووبەڕووی یەكتربوونەتەوە و ژمارەیەك جووتیاری كورد و عەرەب بریندار بوون.