پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه جوانترین مانشێته بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان، چونكه زۆرترین ژماره و داتا و نازناوی له‌و خوله‌دا هه‌یه، بۆیه كاتێك یارییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه تاكه هێرشبه‌ر خۆیه‌تی زۆرترین قسه له‌سه‌ر ئامار‌و ژماره‌ی گه‌وره‌ی ناوبراو بكرێت.
ساڵانی پێشوو رۆناڵدۆ ته‌نیا وه‌ك (تاك) كاری له‌سه‌ر یارییه‌كان نه‌ده‌كرد، لانیكه‌م به‌پێی ئاستی تیپه‌كه‌ی هه‌وڵیده‌دا نازناوه‌كانیش جه‌م بكات، بۆیه ئه‌وكاته‌ی له ریاڵ مه‌دریدبوو هه‌موو ساڵێك وه‌ك قورسترین و كۆڵنه‌ده‌رترین یاریزانی خوله‌كه بۆ بردنه‌وه‌ی جام و ده‌ستكه‌وتی كه‌سی هه‌وڵیده‌دا.
هه‌ر ئه‌و ژمارانه وایكرد له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا یه‌كێك له به‌هێزترین یانه‌كان به 100 ملیۆن دۆلار بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی. یوڤی ئه‌مه‌ی له‌به‌ر لایه‌نی ماددی به ته‌نیا نه‌كرد، نه‌خێر رۆناڵدۆی هێنا بۆ چاوترسێنكردنی نه‌یاره‌كانی و كاركردن له‌گه‌ڵی تا جارێكی دیكه به نازناوی چامپیۆنسلیگ شاد بێته‌وه.
ئه‌وه‌تا رۆناڵدۆ به‌ته‌نیا هێنده‌ی یانه‌یه‌كی سه‌د ساڵه مێژووی له قۆناغی دووه‌می خوله‌كدا هه‌یه، كه تا ئه‌مرۆ هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه ئه‌م ئامار و بردنه‌وانه تۆمار بكات.
ئاماره‌كانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چامپیۆنسلیگ:
رۆناڵدۆ له خوله‌كه‌دا 134 گۆڵی کردووە، گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنسلیگە.
15 یاریی چوونی لە قۆناخی 16 ئەنجامداوە
8 گۆڵی کردووە
5 ئاسیستی هەبووە
بەشداریی لە 13 گۆڵدا کردووە
بە رێژەی 0.86 گۆڵ بۆ هەر یارییەک
شه‌ش بردنەوە، 4 دۆڕان و 5 یەکسانبوونی له‌م قۆناغه‌دا هه‌بووه.