ڕاهێنەرانی کوردستان لە ژێر سێبەری بێ (مەعریفەیی و بێ ئەزمونیی ) دا .

نووسینی ؛ بەهادین زەڕایەنی
چۆنێتی مەشقی توانای جەستەیی لە یانەکانی کوردستان :
من لێرە لە تێڕانین و مـەعـریـفە و ئـەزمـونـی ڕاهێـنـەرانـی کوردستانەوە بۆتان دەدوێم بەزمانێکی زۆر سادە :
ئەگەر بچیت لە ڕاهێنەرێکی کورستان بپرسی بڵێت :
شێوازو بیرکردنەوەی تۆ چۆنە ؟ یەک ڕاست پێت دەڵێت من “فەلسەفەیەکی تایبەت بە خۆم هەیە ” کاتێکیش دەچیت بۆ تەماشاکردنی مەشق و ڕاهێنانەکانی یان یارییەکانی هیچی جیاوازتر نییە لە ڕاهێنەرانی دیکەی کوردستان ، کەوابێت ئێستا پێمان بڵێ کامە بوو فەلسەفە تایبەتەکەی جەنابت ؟؟
یان بیدوێنی لەسەر مەشقەکانی یەک ڕاست پێت دەڵێت من بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆم هەیە بۆ ڕاهێنانەکانی ڕۆژانەی تیپەکە . بەڵام نەك بەرنامەشی نییە بەڵکو ناش زانێت چۆن بەرنامە دابنێت .
مەشق و ڕاهێنانی ڕاهێنەرانی کوردستان :
نزیکەی 2 مانگ زیاتر یان کەمتر دەست دەکەن بە ئامادەکاری و خۆ کۆکرنەوە بۆ بەژداریکردن لە خولەکە ، هەر لەیەکەم ڕۆژەوە هەتاوەکو کۆتایی خولەکە ئەمجۆرە مەشقانە دەکەن : ( قوەت و خێرایی ) تمرینە تاکیتیەکانیش بریتین لـە دوو یاریزان یان زیاتر دەنێرنە باڵەکان و چەند بـەرگـری کـارێـک لەگەڵ دوو هـێرشبـەر دادەنێـن لـە نـاو خـەت یـان دەرەوەی خەت ، هەروەها چەند یاریزانێکیش دادەنێن لە هێڵی ناوەند
بۆ گەیاندی تۆپەکان بۆ باڵەکان …هد ئەم باسەیان دادەنێم بۆ پۆستی دووەم . ئەمانەش کە دەیکەن خۆزگە 20% زانستی دەبوو یان هەڵجێنانی فکرێک دەبوو .
کۆمێندی من بۆ ئەم کلتورە بێ مەعریفەییە ئەوەیە :
نازانم لە کوێی عەقڵ و نقڵدا جێگەی دەبێتەوە یاریزانیک
لە پلەی گەرمای 40 بۆ 45 لە ناو لاسیک و تایەیی ڕەشی یاریگاکانی کوردستاندا تۆ بچیت 20 خولەک ڕای پێبکەیت
و نزیکەی 2 سعات فشاربخەیتە سەری و چەندین مەوانعی بەرزی بازدان و گەیشتن بە شاخستەی ئاراستەکان و تەواو کردن و بڕینی هەرچوار گۆشەی یاریگا بە سورعەت و بازدان و هەڵبەڕە …هد ئەمانە و چەندین کاری دیکەی قـورس و ئاڵۆز …هد ئەمە بەبێ هیچ بنەمایەکی زاستی و پـزیشـکی لەکاتێکدا چەندین یاریزانی تیـایـە لە کرێکاری دێتەوە یـان شەو نەخەوتووە یـان کـێـشەیـەکـی گـەورەی هـەیـە یـان نەخۆشیەکی درێژخایەنی هەیە یان نانی کەم خواردووە یان زۆری خواردووە یان جمسی لاوازە …هد ئەمە جگە لەوەی کە مەشقەکە هیچ لایەنێکی سایکۆلجی تـیـادا نییـە ، واتـا مەشقەکە مەشقێکی زۆر وشـک و بێـزارکـەرە . لـەوانـەش خراپتر هیچ ڕەچاوێکی تەمەنەکان ناکرێت بەتایبەتی لە تازە پێگەیشتوان و لاوان . هـەر بەوەشـەوە نەوەستاوە ئێـسـتا چەند ڕاهێنـەرێک هـەن دوای یاریی تیپە کەیان بـەرامـبـەر تیپێکی دیکە دەست دەکـەن بـە مـەشقی خێرایی و قووەت . ئێوە ئەمە ناو دەنێین چی ؟؟؟ هەتا ئێستاش نەم دیووە ڕاهێنەرێک یاریزانەکانی هێڵەکانی یاریکردن جیا بکاتەوە بۆ مەشقی جەستەیی ، واتا هەمو یاریزانەکان یەك جۆرمەشقی جەستەیی ئەنجام دەدەن بەیەکـەوە و هـیـچ جـیـا کـارییەک ناکرێت لە مەشقەکاندا. هەروەها هیچ هەمە جـۆریـیەك لـە مەشقەکانـدا نـابیرنێت تەنـها چەند مـەشقێـکـی دووبـارە و کلتورییە .
کاتێکیش تیپـەکـەی یـاری دەکـات یـاریزانـەکانی تـوانـای تەحامول کردنیان کەم دەبێت لەناو یاریگادا هاوار دەکاتە سەری و ئیرهانەی دەکات دەڵێت بۆچی ناجوڵێیت ، نازانێت مەشقەکانی خۆی هۆکاری وەستان و هیلاکی یاریزانەکەیە .
واللە من خۆم یاریزانم بینیوە ڕشاوەتەوە ، یان بینیومە زەختی دابەزییوە و کەوتووە بەزویدا لەکاتی مەشقکردندا . ڕاهێنەرەکەش پێی پێ کەنیوە ! .
ئێستا و ڕابردویشی لەگەڵ بێت چەندین یاریزانم بینیوە
بۆ ماوەیەکی درێژ توشی پێکان بووە یان توشی شەکەتی ماسولکەکان بووە یان توشی عەساب بووە ….هد هەموو ئەمانە بەهۆی ئەوەی بەناو ڕاهێنەرەوە وایان لێ دەکەن .
لەهەمووی خراپتر ڕاهێنەرەکان شانازانی دەکەن بەو فکرە چەق بەستووە وەو دەڵێن مەشقی من قورسە و پیاوی خۆی دەوێت ، یان یاریزانە داماوەکانیش دەڵێن بە خوا مەشقی کاپتن زۆر قورسە .😂
ان شاءاللە بەم زوانە لە پۆستێکدا هەموو زیانەکانی ئەم جۆرە مەشقانە ڕوون دەکەمەوە ، لە ڕووی ( جەستەیی ، سایکۆلۆجی ، کۆمەڵایەتی ، هونەریی)ە وە.
بۆیە پێم خۆشە ئەوە بڵێم : ئەگەر ڕاهێنەرانی کوردستان بزانن مەشقکردنی جەستەیی چەندێک ئاڵۆزە و بە چەندین فلتەردا تێپەڕ دەبێت ، هەرگیز خۆیانی لێ نزیک ناکەنەوە .
بەنیسبەت ئەم باسەوە چەند پۆستێکم کردووە سەبارەت بە چۆنێتی بەرزکردنەوەی توانایی جەستەیی بەکورتی دەتوانن بگەڕێنەوە سەری .
ئەمە باسێکی سادە و سـاکـار بـوو سـەبـارەت بـە مـەشـقـی جـەستـەیـی ، لـە پـۆستی دووەمدا بـاسی ناوەوەی یاریگا
دەکەم لە دید و عەمەلی ڕاهێنەرانی کودستانەوە .
لەگەڵ ڕێزدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا