بارسا جێگرەوەی ویناڵدۆمی دەستنیشانکرد

پاش ئەوەی یانەی بارسالۆنا بڕیاریدا ویناڵدۆم بگوازێتەوە ڕیزەکانی و نزیکبوو گرێبەستەکە ببێتە فەرمی بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان هەموو ڕێسەکەی بارسای کردەوە بەخووری .

یانەی بارسا بەنیازە بۆ وەرزی داهاتوو بە بەهێزی بگەڕێتەوە سەر سکەی نازناوەکان بەڵام کارەکە هێندە ئاسان نییە لە کاتێکدا کێشەی دارایی بەڕۆکی یانەکەی کەتەلۆنیای گرتووە .

پاش ئەووەی یانەی بارسا تەواو بێ هیوابوو لە ویناڵدۆم ناوبراو بیر لەوە دەکاتەوە ئیلگای گۆندۆگانی ئەڵمانی یاریسازی مانچستەر سیتی بگوازێتەوە ڕیزەکانی هەر چەندە ئەمەیان تەواو سەختە چونکە گۆندۆگان تەواو هەست بە ئاسوودەی دەکات لە سیتزن

یانەی بارسا دەیەوێت سود لە پەیوەندەییەکانی ئەگوێرۆ ببینێت لەگەڵ گۆندۆگاندا تا ئەوەی ناوبراو ڕازی بکات ڕووبکاتە یانەی بارسا .

ئەمڕۆش لە بەیاننامەکی فەرمیدا یانەی بروسیادۆرتمۆند ئاماژەی بۆ ئەوە کرد گەر بارسا دەیەوێت گرێبەستی هالاند تەواو بکات ئەوە پێویستە بڕی دوو سەد ملیۆن بهێنێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا