یۆرۆ نەیشن بە تامی مۆندیال

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو تەواوی یارییەكانی گەڕی 4 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی یۆرۆ نەیشن بەڕێوە دەچن تیایدا كۆمەڵێك یاری بەڕێوە دەچن، بەڵام كۆمەڵێك جەنگی جیهانی بەڕێوە دەچن هاوكات لەگەڵ ئەو یارییانە كە تیایدا هەڵبژاردە مەزنەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و هەوڵی بردنەوەی 3 خاڵی ئەم گەڕە دەدەن.

ئیتاڵیا و هۆڵەندا بە وێنەی یارییەكی كۆتایی مۆندیال ڕووبەڕوو دەبنەوە پاش بردنەوەی یەكەمی ئیتاڵیا لە هۆڵەندا ئەمشەو ئاشە هەواییە پرتەقاڵییەكە هەوڵ دەدات بردنەوە بەرامبەر ئازۆری تۆمار بكاتەوە و تۆڵە بكاتەوە یاخود هەر كوڕانی مانچینی براوە دەبن و هۆڵەنداش بە بێ‌ كومان هەتیوتر بوون.

لە یارییەكی تری لوتكەدا هەڵبژاردەی پرتوگالی پاڵەوانی یۆرۆ نەیشن بە بێ‌ فەرماندە و سەركردەكەیان دۆن كریستیانۆ میوانداری سوێد دەكەن بەو پێیەش دۆن لەگەڵ كۆڕۆنا بە پلەی ستەیشن دەجەنگێت ئەوا دەبێت ئەمشەو بڕۆنۆ و سێلڤا و هاوڕێكانیان جەنگەكە ببەنەوە تا جەنراڵەكەیان خۆی دەگەڕێتەوە بۆ سەركردایەتی كردنیان.

شەڕێكی تر شەڕی دوو ساڵ لەمەوبەرە كە ئەویش شەڕ بوو لە سەر جامی 8 كیلیۆ زێرەكەی مۆندیال كە تیایدا هاوڕێكانی ئیمباپێ‌ توانییان لە سەر حسابی هاوڕێكانی لۆكا مۆدریچ بەرزی بكەنەوە و بۆ جاری دووەم لە مێژوویاندا بوونەوە پاڵەوانی جیهان ئەمشەو جارێكی تر هەردوو هەڵبژاردەكەی جەمسەرانی یاری كۆتایی مۆندیالی 2018 دەدەنەوە بە یەكدا.

لیستی تەواوی یارییەكان:
لیتوانیا X ئەلبانیا
فینلەندا X ئیرلەندا
ڕۆمانیا X نەمسا                           9.45 ی شەو
نەرویژ X ئیرلەندای باكور
مۆڵدۆڤا X سلۆڤینیا
بیلا ڕوسیا X كازاخستان
پۆڵەندا X بۆسنە و هەرسك        9.45 ی شەو
سكۆتلەندا X چیك
ئەیسلەندا Xبەڵجیكا
یۆنان X كۆسۆڤۆ
توركیا X سڕبیا
مەقدۆنیای باكور X جۆڕجیا
ئینگلتەرا X دانیمارك                  9.45 ی شەو
سلۆڤاكیا X ئیسرائیل
بولگاریا X وێڵز
كڕواتیا X فەڕەنسا                    9.45 ی شەو
ئیستۆنیا X ئەرمینیا
ئیتاڵیا X هۆڵەندا                      9.45 ی شەو
ڕوسیا X هەنگاریا
پرتوگال X سوێد                      9.45 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا