راپۆرتی یاریی یۆڤانتۆس و پۆرتۆ

پۆله‌تیك سپۆرت

ئه‌مرۆ یارییه‌كانی رۆژی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ست پێ‌ ده‌كاته‌وه‌، گرنگترین یارییان له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و پۆرتۆی پرتوگالییه‌، كه‌ ئه‌م یارییه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی چاوی لێناكرێت، چونكه‌ هه‌ردوو تیپه‌كه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ركابه‌ری نازناوی خوله‌كه‌ بكه‌ن.

ئاستی یۆڤانتۆس:
ئه‌و تیپه‌ له‌دوا دوو یاریدا بردنه‌وه‌ی له‌ ئیتاڵیا ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێشتر شه‌ش یاریی له‌سه‌ر یه‌كی بردۆته‌وه‌ و ته‌نیا دوو گۆڵی لێكراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ یانه‌یه‌كی ئاوا گرنگه‌، هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ گۆڵكاری خوله‌كه‌ چه‌كێكی به‌هێز و ده‌توانێت به‌ ئاسانی پلانه‌كانی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ پیرلۆ له‌ یاریگادا به‌رجه‌سته‌ بكات، چونكه‌ ئه‌و راهێنه‌ر له‌ سه‌ره‌تای كاره‌كانیدایه‌ و پێویستی به‌كاتی زیاتره‌ خۆی له‌گه‌ڵ دۆخه‌ قورسه‌كاندا بگونجێنێت.

یانه‌ی پۆرتۆ:
ئه‌م تیپه‌ ئێستا پێكهاته‌یه‌كی باشی هه‌یه‌ پییی به‌رگریكاری پێشووی ریاڵ له‌وێدا یاریی ده‌كات و ئه‌مشه‌و توانای هه‌یه‌ به‌ به‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌یه‌وتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی زیاتر بكات. پۆرتۆ یه‌ك له‌و تیپانه‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆی دراگاو باش ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رئێشه‌ی زۆر بۆ ركابه‌ره‌كانی دروست ده‌كات. جگه‌ له‌مانه‌ خاوه‌نی دوو گۆڵكاری نموونه‌ی مەهدی تاریمی ئێرانی و موسا ماریگای مالین. ئەم دوو هێرشبەرە 15 گۆڵیان کردووە و 10 ئاسیستیان هەبووە، تاریمی بە 10 گۆڵ دووەم گۆڵکاری خولی پۆرتوگالە، كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ كیلینی و هاورێكانی دروست ده‌كات.

خاڵی لاوازی دوو یانه‌كه‌:
به‌ڵام خاڵێك هه‌یه‌ ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م، ئه‌ویش پێكانی یاریزانانی هه‌ردوولایه‌. ئه‌مشه‌و (كوادرادۆ) له‌ یوڤی یاریی ناكات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خێرایی یاریی ئه‌و یانه‌یه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام پۆرتۆش بێ کێشە نییە ئه‌وه‌تا (سانوسی، ئیلانیو نانو) لە هێڵی بەرگری و (ئۆتاڤیۆ ئیدمیلسۆن) لە هێڵی ناوەڕاست یاریی ناکەن، بەڵام گەڕانەوەی (خیسوس کۆرۆنا) و کۆتایی هاتنی سزکەی هێزێکی زیاتر دەداتە پێکهاتەی راهێنه‌ر سێرجیۆ کونسێساو، کە خیسوس یاریزانێکی خێرا و گۆڵکەرە و رکابەرەکانی تووشی دارمانی ده‌روونی زۆر ده‌كات.

راپۆرتی هه‌وراز كاوه‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا