پۆله‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی رامۆس ئاماده نه‌بوو بۆنده‌كه‌ی بۆ ساڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام دوێنی پێش یارییه‌كه‌ی یانه‌ی ڤالانسیا كه ریاڵ دوو به هیچ بردیه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه و رامۆس له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ناوبراو ئه‌نجام درا.
له‌و دانیشتنه‌دا رامۆس لەگەڵ هەریەک لە ئیدواردۆ فێرناندێزی جێگری دووەمی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و خۆسێ ئانخێل سانچێزی بەڕێوەبەری گشتی یانەکە و ئەنتۆنیۆ گالیانۆی بەڕێوەبەری گەیاندن دایشتووه و قسه‌یان له‌سه‌ر ئاسته‌گه‌نگ و بیربۆچوونی یاریزانه‌كه كردووه، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا باسکراوە ئاشکرا نەبووە.
به‌ر له‌وه‌ی رامۆس ئه‌مساڵ بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ كۆتایی بێت و ده‌رگای ئه‌وه‌ی بۆ بكرێته‌وه به‌بێ به‌رامبه‌ر بچێته یانه‌یه‌كی دیكه، سه‌رانی ریاڵ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رامۆس رازی بكه‌ن تا ساڵێكی دیكه له تیمه‌كه‌دا بمێتنێته‌وه، به‌ڵام دوورنییه هه‌ردوولا بگه‌نه ئه‌نجام.