پۆڵەتیك – سپۆڕت
ئایا زێدان دەڕوات و ڕیاڵ مەدرید بەجێ دەهێڵێت ئەگەر وا بكات بۆچی دەیكات ئەی چۆن بەجێی دەهێڵێت و بۆ كێ؟ ئەمە هەمووی پرسیارە و چەند ڕۆژنامە و پەیجێكی ڕەسمی مەدریدی هەژاندوویانە و چەند ڕۆژێكە قسە و باسی لە بارەوە هەیە.
پێگەی دیفینسا سنتراڵ كە یەكێكە لەو پێگە ئەریكترۆنیانەی گوایە فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵ هاوكاری دارایی پێشكەش دەكات لە پشت پەردەوە وەك بەردێك هەڵبداتە گۆمێكەوە بابەتەكەی جووڵاند وەك ئەوەی لە لایەن سەرۆكەكەی ڕیاڵ خۆیەوە فەرمانیان پێ كرا بێت بۆ دروست كردنی ئەو گومان و گریمانەیە كە زیزۆ دەكاتە دەرەوەی قەڵای شاهانە هەموو ئەمەش بۆچی، چونكە پیرێز سەرسامە بە ڕەئول گۆنزالێزی كاپتنی پێشووی یانەكە كە ئێستا لەگەڵ تیپی كاستیا دایە و ئاستێكی بەرز و ناوازەی پێشكەش كرد لە وەرزی بە كۆتا هاتوودا.
ڕۆژنامەی marca لە پێگەكەی خۆی بڵاوی كردۆتەوە: سەرەڕای ئەوەی زیزۆ توانی نازناوەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوی خولی لالیگاش بۆ ڕیاڵ بە دەست بهێنێت، بەڵام وا دیارە پیرێز چاوی لە سەر ڕەئولە و دەیەوێت ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكە بەو بسپێرێت لە بەرامبەردا پێ دەچێت خۆی بیەوێت زیدان بكاتە دەرەوەی ڕیاڵ.
دانەر ئەسڵان