كۆمەڵ و یەكگرتوو تاوتوێی بەستنی هاوپەیمانێتی نێوانیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هەریەكە لە كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی لە دانوستان و گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بە یەك لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق بكەن.

هێمن ئەسكەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، چەندجارێك لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەتەوەو دروستكردنی هاوپەیمانێتی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێكردووە.

وتیشی، “بۆ ئەو پرسە هەنگاوی باش نراوە، بەڵام نەگەشتووینەتە بڕیاری كۆتایی”.

باسی لەوەشكرد، هێشتا كات ماوە بۆ تۆماركردنی ناوی قەوارە و هاوپەیمانێتییەكان لە كۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەروەها كاتی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامییشە، بەوهۆیەشەوە جارێ بڕیاری كۆتاییان نەداوە.

بۆ هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ماوەی تۆماركردنی هاوپایمانێتیە سیاسیەكانی تاوەكو 27ی ئەم مانگە درێژكردەوە، نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیشی تاوەكو یەكی نیسان درێژكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا