هێزە سیاسییەكان كاتی زیاتریان پێویستە بۆ بەستنی هاوپەیمانێتی

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت، ئەو وادەیەی كۆمسیۆن دایناوە بۆ داخستنی دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانێتی بەراورد بە كاتی هەڵبژاردن زووە و پێویستە كاتی زیاتر بدرێت بە هێزە سیاسییەكان بۆئەوەی گفتوگۆی بەستنی هاوپەیمانێتی بكەن.

هێمن ئەسكەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەگەر بەراوردی كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بكەین “10_10_2021” لەگەڵ ئەو وادەیەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دایناوە بۆ داخستنی دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانێتی کە 27ی ئەم مانگەیە زووە، بۆیە پێش بینی دەكەم وادەكە لەدوای 27 ئەم مانگەشەوە درێژبكرێتەوە.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو وتی: سیستمی نوێی هەڵبژاردن وا دەكات حزبە بچوكەكان هەوڵبدەن بە شێوەی هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن، نەك بە تەنها یان وەك كاندیدی سەربەخۆ، داخستنی دەرگای تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بەزوویی بەشێكی پەیوەندی بە كەم ئەزمونی كۆمسیۆنی نوێی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە هەیە، بەشێكی پەیوەندی بە سیستمی هەڵبژاردنەكە و ئەو پێداویستییە هونەرییانەوە هەیە كۆمسیۆن ئامادەی دەكات.

باسی لەوەشكرد ئەو وادەیە “27ی شوبات” زووە بۆ داخستنی دەرگای هاوپەیمانی، چونكە هێزە سیاسیەكان لە عێراق و كوردستانیش كاتیان پێویستە بۆئەوەی لەگەڵ یەك گفتوگۆبكەن تا هاوپەیمانی ببەستن، بەو پێیەی سیستمی هەڵبژاردنەكە گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان 27 ی ئەم مانگەی وەكو دوا وادە دەستنیشانكردووە بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانیتییەكان و تا ئێستاش 238 حزب و چوار هاوپەیمانی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا