ڤایتامین سی و زینک یارمەتی توشبووانی کۆرۆنا نادات

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکەکان بە شیوەیەکی گشتی هۆشداری دەدەن بە توشبووانی کۆرۆنا، کە ڤایتامین سی و زینک بەکار بهێنن چونکە پێیان وایە ئەم دوو توخمە بەگریەکی باش لە ڤایرۆس بکەن، بەڵام زانست بۆچوونی جیاوازی هەیە لەم بارەیەوە.

لە هەوڵێکی بەردەوام دا بۆ بەرگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەندین ئامۆژگاری و ڕێنمای خرانە ڕوو بۆ نمونە پابەند بوون بە بەکارهێنانی ڤایتامین سی و زینک، بەڵام زانست دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرد و بۆی دەرکەوت کە ئەم دوو توخمە کاریگەریەکی وای نیە لەسەر بەرگریکردن لە ڤایرۆسەکە

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک دا، کە زانایان ئەنجامیان دابوو لەسەر توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە پێدانی٨٠٠٠ملیگرام ڤایتامین سی و٥٠ملیگرام  زینک بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەڵام بۆیان دەرکەوت کە هیج کاریگەرییەکی لەسەر کەم کردنەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە نیە

وە ئاشکراشیان کردووە، کە ئەم توخمانە نەک هەر بێ سوود بوون، بەڵکو کێشەی تەندروستیشیان بۆ کەسەکە زیاد کردوە، وەک توشبوون بە سکچوون و ئازاری گەدە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا