پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هاكان كاراچای، كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌دواین ئۆپه‌راسیۆنی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان كرد.
كاراچای به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، به‌ر له‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ-2 لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی وڵاته‌كه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه، ته‌نیا بۆ لێدان له “په‌كه‌كه” یه.
پێشتر زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “توركیا تەنها دانی بە كوژرانی دوو ئەفسەری خۆیدا ناوە، بەڵام ژمارەی کوژراوەکان سوپای تورک زۆر لەوە زیاترن كه بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
میدیاكانی نزیك له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرایانكرد، هارون تۆرهان، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سوپای توركیا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌په‌گه‌وه له چیای گاره كوژراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سوپای توركیا له چیای گاره له‌باشووری كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ-2ـی ڕاگه‌یاند.