ئێران: وێستگەی بوشەهری ئەتۆمی دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە.

عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، وەستانی کارکردن لە وێستگەی بوشەهر بە هۆکاری تەکنیکی بووە، وێستگەکە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە.

ساڵحی لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای وڵاتەی ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ وێستگەکە بەردەوامن و لەم بارەیەوە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی وزە و بانکی مەرکەزی کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو وزەیەی ئێستا لە وێستگەکەدایە لە ماوەی دوو مانگ تا سێ مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت، کاردەکەین بۆ دابینکردنی وزەی دیکە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکیەکانی وێستگەکە و بەمەش هەزار مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران زیاد دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا