سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران راسپاردەیەک دەداتە لایەنەكانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێران رایدەگەیەنێت “سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، لایەنە کوردییەکانی لە بەغدا بینیووە و پێی وتوون نابێت رێگەبدەن کەسانی داواکراو لە ئێران بۆ هەرێم هەڵبێن و بیکەنە پەناگە”.

رۆژی 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سیانزە هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەچوو، لە ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 كەس توانیوانە دەنگ بدەن بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی و ئەنجوومەنی شورای ئەو وڵات و لەئەنجامدا ئیبراهیم ڕەئیسی وەك سەرۆكی نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئێران رایگەیاند “ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران ئاگاداری سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە، هەڵبژاردن کارناکاتە سەر گۆڕینی سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق و هەرێم، چونکە پەیوەندی ئێران لەگەڵ کورد، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە.”

نازم دەباغ دەشڵێت “ئیبراهیم ڕەئیسی لەبەغدا راسپاردەیەكی بەلایەنە كوردیەكان داوە كە ڕاسپاردەکان پەیوەندیان بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەکانی ئێرانەوە هەبووە، هەروەها وەفدە کوردیەکەی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە گلەییەکانی ئێران ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی کۆمەڵێک خەڵک لەدادگای ئێران داواکراون و هەڵدێن بۆ عێراق و هەرێم و جێگیردەبن، پێویستە هاوکاری هەبێت تا کەسانی تاوانبار نەتوانن هەرێم بکەنە پەناگەی خۆیان.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا