پۆڵه‌تیك پرێس
ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌ڕله‌مانى عێراق له‌ڕێگه‌ى پڕۆژه‌یاساكه‌وه، ده‌یانه‌وێت جارێكى تر گۆڕانكارى له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا بكرێت.
هاوڕێ تۆفیق، شاره‌زاى بوارى هه‌ڵبژاردن، بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له‌و هه‌وڵانه كرد كه له‌ئارادان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و وتى:”پڕۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ترسی داواكارى خۆپیشانده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌ى عێراق ئاماده كراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا خۆپیشاندانه‌كان كپبوونه‌ته‌وه بۆیه لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت جارێكى تر گۆڕانكارى له‌پڕۆژه‌یاساى هه‌ڵه‌بژاردنه‌كاندا بكرێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یاسایه‌ك كه ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كردووه و داواى گۆڕانكارییان كردووه”.
وتیشى:”زۆرینه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن دادگاى فیدراڵی عێراقیان لاى خۆیان وه‌ك ته‌ڵه‌یه‌ك هێشتۆته‌وه بۆ بڕیارى كۆتایی، چونكه پێیان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت ئه‌نجامه‌كانى په‌سه‌ند ناكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سێ ئه‌ندامى دادگاكه له‌ژیاندا نه‌ماون به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه دادگاكه ڕێژه‌ى یاسایى ته‌واو ناكات و ناتوانێت كۆببێته‌وه، كوتله‌سیاسیه‌كانى ناو په‌رله‌مانی عێراقیش ئه‌وه‌یان وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ گۆڕانكارى له‌پڕۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هێشتۆته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زاى بوارى هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى دادگاى ده‌ستورى عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و بۆشاییه‌كانى دادگاكه پڕنه‌كرێنه‌وه، ئه‌وا په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان قورس ده‌بن، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌بن هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌ى عێراق بۆ كۆتایی ساڵى داهاتوو دوابخرێت”.