هۆشداریەكی نوێ‌ لە وەزارەتی نەوتەوە بۆ ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێم كاردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق جارێكی تر هۆشداری دەداتە ئەو كۆمپانیایانەی لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، سووربوونی خۆشی لەسەر دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نوێ‌ بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، رێكاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو كۆمپانیایانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراقی ناكەن بۆ هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانیان.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق نامەیەكی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو كۆمپانیا نەوتیانە كردوە كە لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن، لە نامەكەدا داوای لە كۆمپانیاكانی نەوت كردووە یان كوردستان بەجێ بهێڵن یاخود مامەڵە لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەن، نەك وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.

بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق، حكومەتی فیدراڵی ئامانجی ئەوەیە كۆمپانیایەكی نوێ‌ بۆ بەرێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێت، مەبەستیش لە دامەزراندنی ئەو كۆمپانیایە ئەوەیە كە گرێبەستی نوێی خزمەتگوزاری لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە ئیمزابكات كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا