پۆله‌تیك سپۆرت
له‌گه‌ڵ خراپبوونی ئه‌نجامه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بونی یاریزانه ته‌مه‌ن زۆره‌كان، ئه‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت له وه‌رزی ئاینده چه‌ندین گۆرانكاری گه‌وره بكات و به ده‌رزه‌ن یاریزانه‌كانی ده‌فرۆشێت.
له‌وانه یانەكه دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەک بکات، کە هەندێکیان نزیكه رووبدات یه‌كه‌م كاریان دەستبەرداری (کەریم بێنزیما، سێرخیۆ رامۆس و مارسێلۆ) دەبێت کە کاپتنی یەکەم و دووەم و سێیەمی یانەکەن.
خاڵی دووه‌م. (لوکاس ڤاسکێز، ئیسکۆ و ماریانۆ دیاز) لەریزی ئەو یاریزانانەن کە ریال مەدرید جێدەهێڵن و زێدانی راهێنه‌ر گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردوون.
سەبارەت بە شوێنگرەوەی ئه‌مانه، یانه‌كه به‌رنامه‌ی وایه هه‌ریه‌كه له (دەیڤد ئالابا، کاماڤینگا و ئێرلینگ هالاند) بخاته جێگه‌یان و ئه‌م هاوینه زیاتر خۆی تووندتر بكات.