شەوێكی تری نایاب لە كالچیۆدا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی ڕۆژ و شەوی یەك شەممە لە كالچیۆی ئیتاڵیادا ناوازە بوون بە تایبەت دواهەمین یاری كە لە نێوان گورگەكانی ڕۆما و بینفینتۆكەی ئینزاكی بوو تیایدا نیو دەرزەن گۆڵ زیاتر تۆمار كرا لە نێوان هەردوو یانەدا ئەمەش یەكێك بوو لە یارییە خۆش و پڕ كێبڕكێ‌ و ململانێكانی ئەم هەفتەیەی كە بە دێربی میلانۆ و سوڵتان ئیبرا ڕازێندرایەوە.

ئەمشەو دوو شەممە دوا یاری گەڕەكەش لە نێوان هەردوو یانەكانی فیرۆنا و جەنەوا بەڕێوە دەچێت و كۆتایی بەم گەڕە پڕ كێبڕكێ‌ و ململانێیەی كالچیۆ دێت.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
بۆلۆنیا 3 X ساسۆلۆ 4
تۆرینۆ 2 X كالیاری 3
سبیزیا 2 X فیرۆنتینا 2
ئۆدینێزی 3 X پارما 2
ڕۆما 5 X بینفنتۆ 2

ئەمشەو دووشەممە
فیرۆنا X جەنەوا

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا