ژمارەیەك ئەندام بایكۆتی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی شوبات دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەبچێت بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی پۆستی پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەك ئەندامی فراكسیۆنە جیاوازەكانیش بایكۆتی دانیشتنەكە دەكەن.

چنار جەلال ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، تا ئێستا شەش ئەندامی فراكسیۆنە جیاوازەكان كە بریتین لە (یەك ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ، سێ‌ ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان، یەك ئەندامی سەربەخۆ، یەك ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو) بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نەكەن بۆ دەنگدان بە كاندیدی پارێزگار.

وتیشی، “ئاشكرایە كاندیدی پارتی كە ئومێد خۆشناوە دەبێتە پارێزگاری هەولێر، بۆیە ئێمەش رەتیدەكەینەوە و هاتنی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاش تەنها رۆتینە و نامانەوێت شەرعییەت بە دانانی بدەین”.

تائێستا چوار كەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر كاندید كردووەن بەڵام لە نێویاندا چانسی ئومێد خۆشناو وەك كاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە بەهێزترە.

ئومێد خۆشناو دانیشتوی شاری هەولێرە و لەدایكبوی ساڵی 1977، لە هەردوو خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا