بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شوێنەوارێکی دێرین لە دهۆک دەردەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، “ناوچەیەکی مێژوویی لە گوندی کەمونەی سەربە قەزای سیمێل لە ڕۆژئاوای پارێزگاکە دەرکەوتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی میتانی 3400 پێش زایین”.

بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، “تیمێکی هاوبەش لە شوێنەوارناسانی کوردستان و ئەڵمانیا ناوچەیەکی دێرینیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمراتۆریەتی میتانی 3400 پێش زایین”.

وتیشی، “وشکەساڵی عێراق بووەتەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دیجلە کە بە گوندەکەدا تێدەپەڕێت و بەهۆی ئەمەشەوە ئەو ناوچە مێژووییە دەرکەوتووە”.

بەگوێرەی قسەکانی بێکەس بریفکانی، ئەم ناوچە مێژووییەی دۆزراوەتەوە شارێک بووە لەژێر ناوی زاخیکۆ و لە نوسراوی بابلییەکاندا هاتووە، کۆشکێک لەخۆدەگرێت و چەندین بینا و ژووری تێدا بووە.

باسی لەوەشکرد لە ساڵی 2018ەوە کار لەم ناوچەیەدا دەکرێت، بەڵام دواتر بەهۆی ئاوی بەنداوی موسڵەوە شارایەوە و لە ساڵی 2021 جارێکی دیکە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکە تیمی شوێنەوارناسان گەڕانەوە بۆسەر کارکردن لەم ناوچەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا