پۆله‌تیك سپۆرت
له‌وه‌ته‌ی خولی ئیسپانی هه‌یه زۆر راهێنه‌ری گه‌وره تێدا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه، به تایبه‌تی هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ و به‌رشه چاكترین راهێنه‌ره‌كانی جیهانیان هێناوه، تا باشترین تیپیان بۆ دروست بكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌یان ئه‌وه‌بووه كه ئه‌نجامیان نه‌بووه به‌خێرایی له تیپه‌كه‌دا دووریان خستونه‌ته‌وه.
كه‌واتا هیچ راهێنه‌رێك له‌و دوو تیمه ده‌رفه‌تی زۆریان پێنه‌داون، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خراپی ئه‌نجامه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه و به زه‌بری پاره كه‌سێكی دیكه‌یان هێناوه، به‌ڵام یانه‌كانی خوار ئه‌مان زیاتر كاریان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی راهێنه‌ران له‌به‌ر باری داریی و دروستكردنی تیم بۆ چه‌ند وه‌رز كردووه.
كه ئه‌واش واده‌كات ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی زۆرترین كات له‌گه‌ڵ تیمه‌كانیان له خولی ئیسپانی مانه‌ته‌وه زۆرترین یاریی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام راستی كه‌سیان وه‌كو دیگۆ سیمۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نه‌بوونه، كه ئه‌نجام و بردنه‌وه‌كانی خه‌یاڵی یه و زۆرترین یاریشی له‌لایگادا كردووه و بردنه‌وه‌شی ژماریه‌كی گه‌وره‌یه، كه ریزبه‌ندییه‌كه به‌مجۆریه:
ئەو ڕاهێنەرانەی لە خولی ئیسپانیا زۆرترین بردنەوەیان تۆمارکردووە
لویس ئاراگۆنێس 344 بردنەوە
میگێل مونۆز 323 بردنەوە
خاڤێر ئیرورێتا 259 بردنەوە
فێردیناند داوچیک 234 بردنەوە
دیێگۆ سیمیۆنی 2014 بردنەوە