ئینتەر بەرشەلۆنەی فریو داوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئاژانسی سپۆڕت میدیا هەواڵێكی بۆمب ئاسای بە ڕووی بەرشەلۆنەدا تەقاندەوە دەشێت یانە كەتەلۆنییەكە بە تەواوەتی لە دۆستایەتی یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی دوور بخاتەوە پاش بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵەی كە تیایدا بەرشەلۆنە فریو دراوە لە گفتوگۆی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی.

پێگە ناودارەكەی ئەوروپا ئاشكرای كرد كەوا یانەی ئینتەر میلانۆ بە نهێنی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێكەوتووە بە مەبەستی دەستبەردار بوون لە لاوتارۆ مارتینێز بە بۆندێكی گەورەی 100 ملیۆن یۆرۆیی هاوكات لەگەڵ بەخشینی لۆكا یۆڤیچ بە ئینتەر لەو بۆندەدا كە سەرجەمی بە نهێنی كراوە لە كاتێكدا بەرشەلۆنە لە گفتوگۆ دا بووە لەگەڵ ئینتەر لەو بارەیەوە.

سپۆڕت میدیا هۆكاری شاردنەوەی هەواڵەكەشی لە لایەن یانەی ئینتەرەوە گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كە ئینتەر بە هەر جۆرێك بێت ئارتور ڤیداڵی دەوێت تا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی هەر بۆیە تەواوی هەواڵەكەی بە نهێنی هێشتۆتەوە تا گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بە كۆتا بهێنێت سەبارەت بە ڤیداڵ ئەو كات هەواڵی گواستنەوەی لاوتارۆ بۆ ڕیاڵ بڵاو بكاتەوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا