سەرۆکی لیفەرپوڵ داوای لێبوردن دەکەم

ئەم بابەتە 79 جار بینراوە

پاش ئەوەی یانەی لیفەرپوڵ بڕیاردا بەشداری جامی سووپەرلیگ بکات ئەمەش کاردانەوەی تووندی هاندەرانی لێکەوتەوە سەرۆکی لیفەپوڵ بەفەرمی داوای لێبوردنی لە هاندەران و کلۆپیش کرد .

سەرەتا سەرۆکی لیفەرپوڵ ووتی بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزبوو کەس بە ئاسانی تێی نەگەشت دۆخەکە چۆنە ، یانەی لیفەرپوڵ لەو شەش یانەیە بوو کە بڕیار بەشداریکردنی دابوو لە لە سووپەرلیگ دواتر بەهۆی ناڕەزای تووند هاندران و حکومەتی بەڕیتانیا و ترس لە سزاکانی یوفا و فیفا بڕیاردا بکشێتەوە لە سوپەرلیگ .

سەرۆکی لیفەرپوڵ لە گرتەیەکی فیدۆیدا بەفەرمی داوای لێبوردنی کرد و هیوای خواست ئەم ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە ، داوای لە هاندەران کرد جارێکی دیکە و بەشێوازێکی تر پشتیوانی یانەکەیان بکەنەوە .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک