پۆڵەتیک پرێس
ئێستا زەنگی دەرگاکانی ئەمازۆن ڕینگ هاوبەشی دەکەن لەگەڵ ٢٠٠٠ پۆلیس و ئاگر کوژێنەوە لە ئەمریکادا، هاوکارییەکی زۆر باشیان دەکەن بۆ ئاشکرا کردنی تاوان و دەست پێکردنی ئاگر
ئەمازۆن ڕینگ زەنگێکی زیرەکە بۆ دەرگا دادەنرێت بەهۆی دانانی کامێرا تیایدا، مەودایەکی فراوان لە پێش خۆی تۆمار دەکات، ئەمەش وادەکات لە لایەن پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەکان داوا بکریت بۆ دۆزینەوەی تاوانبار و سەرەداوی دروست بوونی تاوانەکان
بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دروست کراوە، کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە، تەواوی جوڵەکان شی بکرێتەوە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەو کەسە تاوانبارە یاخود نا، بەڵام هاوڵاتیان پێیان وایە، کە ئەم تەکنەلۆجیایە کاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتیان دەبێت و زۆرێک لە تایبەتمەندیەکانیان تۆمار دەکرێت لە زەنگی ماڵی خەڵکەوە.