مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆ جی30 دروست دەکات، چاوەڕوان دەکرێت کڕیارێکی زۆری هەبێت بەهۆی نرخە ڕکابەریەکەی و تایبەتمەندیە پێشکەوتویەکەی.

پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروست کراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، بە شوشەیەک داپۆشراوە پارێزگاری شکان و ڕوشانی دەکات، دووریەکانی(165.2/75.7/9.1) ملیمە، کێشەکەی 200 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن662 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی2ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا