تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس15 پڕۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ ئێس15 پڕۆ دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ڤیڤۆ ئێس15 پڕۆ کێشەکەی 179 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.62 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید10 ئێس کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، شین، زیوی و چەند ڕەنگێکی دیکە بەمزوانە بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا