کۆمپانیای Honor بە کۆمپیوتەرێک رکابەری ئەپڵ دەکات

ژمارەی بینین: 29

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای Honor بەمەبەستی سەپاندنی خۆی لە زۆر بواری جیای پیشەسازییەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەر بەرهەمی هەبووە، بەم دوواییانەش بڕیاریدا کۆمپیوتەرێک بەرهەمبهێنێت کە رکابەری ئامێری MacBookی ئەپڵ دەکات.

کۆمپیوتەری MagicBook 15 کە لەلایەن کۆمپانیای Honor بەرهەمهێنراوە، شێوەیەکی جوان و کێشێکی کەمی هەیە و لە هەندێک وردەکاریدا هاوشێوەی کۆمپیوتەری MacBookە، دوورییەکانی ١٧.٢٣٠.٣٥٨ میلیمەترە و کێشەکەی کیلۆیەک و ٥٣ گرامە.

ئەم ئامێرە خاوەنی شاشەیەکی ISPیە بە پێوانەی ١٥ ئینج، روونی شاشەکەی ١٩٢٠/١٠٨٠ پێکسڵە خاوەنی پاترییەکە کە ماوەی هەشت سەعات کار دەکات.

کۆمپانیاکانی ئامێری زیرەک رۆژانە لە ململانێدان بۆ بەرهەمهێنانی باشترین ئامێر لە بوارەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەر تا زۆرترین کڕیار بەلای خۆیاندا راکێشن.