گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و بەغدا بۆ گەشتنە رێككەوتن لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بەردەوامە، بەوتەی بەرپرسانی هەرێمیش گفتوگۆكان بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە دیووە.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لە كۆبونەوەكەی شەوی یەك شەممە كە لەگەڵ سەرۆك و بەشێك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجدام دراوە، گفتوگۆ و دانوستانەكان بە باشی بەڕێوەچوون.

باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوباتی 2021، كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی درێژەیان دەبێت.

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا پێشتر بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی زۆر گرنگ دەبێت و هەموو ئەو پرسیارانەی دەربارەی داهاتی نەوتی و نا نەوتی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كراوە بە فەرمی وەڵام دەدرێنەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا شاندی هەرێم وەڵامی كۆدەنگی لایەنە شییعەكان وەربگرێتەوە دەربارەی پشكی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق و میكانزمی چۆنیەتی رادەستكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا