عێراق داوایەک ئاراستەی ئیدارەی بایدن دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق دەیەوێت داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناو وڵاتەکەی لە ئیدارەی جۆ بایدن بکات.

رۆژی شەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکەین بەردەوام بێت لە کۆبوونەوە و گفتوگۆ ستراتیژییەکان.

حسێن ئاماژەی بەوەشکرد، داوا دەکەین ئیدارەی نوێی ئەمریکا تیمی نوێی دانوستانکاری خۆی لە عێراق دیاریبکات.

هاوکات، وەزیری دەرەوەی عێراق داوا دەکات تاوتوێی بابەتە ئەمنی و سەربازییەکان بەتایبەت دۆسیەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 5ی کانوونی دووەمی ساڵی 2020، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە بڕیاری پابەندبوون بە کۆتاییهاتنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا