وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی ئێران دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت “بڕیارە بەمزوانە وەفدێكی باڵای عێراق سەردانی ئێران بكات، بەئامانجی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و چەند پرسێكی دیكە”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ میدیا عێراقیەكانی ئاشكراكردووە، لە چەند ڕۆژی داھاتوو وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار سەردانی ئێران دەکات.
دەشڵێت “ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پرسی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی بەغداد و تاران لە کابینەی نوێی سەرۆک کۆماری ئێران.

سەردانی ئەم وەدە لەكاتێكدایە، پێشتر سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە “پرسی کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لەعێراق بوبە فەرمی و لە کۆتایی ئەمساڵیشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا